سێتی دانیشتنی گینۆڤا 2+1+1 + مێزی ناوەڕاستی ئەلەمنیۆم ; New Melon - 7006
Description
بەرهەمەکەمان بەتەواوی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. قوماشی بەرهەمەکانمان گەرەنتییە و بەرگەی کاڵبوونەوە دەگرێت، دژە ئاوە و شۆردنی ئاسانە. ئێمە بۆیاخی جۆری (Architectural-grade powder) بەکاردەهێنین کە بەرگەی تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) دەگرێت و کوالێتییەکەی دەپارێزێت. دۆشەکەکانمان زەیپیان (قوفڵ) بۆ دانراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێبکرێنەوە و بشۆردرێن. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانە و شێوازە شیکەکەیەوە، بەرهەمەکانمان بە ئاسانی لە باخچە، باڵکۆن و تێراسەکان بەکاردێن، هەروەها بۆ ناوەوەی ماڵیش زۆر گونجاون.
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان:
مۆدێل: سێتی دانیشتنی باخچە و باڵکۆنی جێنۆڤا (Genova) - 2+1+1 لەگەڵ مێزی قاوە.
سێتەکە پێکهاتووە لە: قەنەفەیەکی دوو کەسی، 2 کورسی تاک، لەگەڵ مێزێکی قاوە.
کەرەستە: ئەلەمنیۆم.
جۆری قوماش: قوماشی ئۆلیفین (Olefin) - دژە ئاو و کاڵبوونەوە، لە پلەی گەرمی 30 پلە دەشۆردرێت.
تایبەتمەندی ئیسفنج: چڕی 28 (ناوەند).
تایبەتمەندی بۆیاخ: بۆیاخی (Electrostatic powder) کە بەرگرییەکی زۆری هەیە لە بەرامبەر تیشکی خۆر و ژینگەی دەرەوە.
پێشنیار بۆ پاککردنەوە: دەتوانیت کەلوپەلەکان بە پەڕۆیەکی شێدار پاک بکەیتەوە.
قەبارەی قەنەفەی دوو کەسی: پانی: 130 سم | قوڵی: 67 سم | بەرزی: 74 سم.
قەبارەی کورسی تاک: پانی: 64 سم | قوڵی: 67 سم | بەرزی: 74 سم.
قەبارەی مێزی قاوە: پانی: 95 سم | قوڵی: 56.7 سم | بەرزی: 58.5 سم.
وردەکاری گەیاندن
بەرهەمە هاوشێوەکان
noSimilarProducts
